توركیا؛ لەسەر ئاڵای كوردستان چەند كەسێكی ڕەگەزپەرست سوكایەتی بە گەشتیارانی كورد دەكەن

03:06 - 19/07/2019
کوردستان

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە, لەیەكێك لەشارەكانی توركیا, لەلایەن ژمارەیەك خەڵكی توركەوە, هێرش و پەلامار دەكرێتە سەر چەند گەنجێكی گەشتیاری كورد.

یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كانی به‌دیجیتاڵ میدیای KNNی ڕاگه‌یاند، كێشه‌كه‌ له‌وێوه‌ دروستبووه‌، كاتێك مێردمنداڵێك له‌ ئاڵای كوردستانی كردووه‌ته‌ ملی و ویستویه‌تی وێنه‌ی پێوه‌ بگرێت، له‌لایه‌ن پیره‌مێردێكه‌وه‌ ئاڵای لێسه‌نددراوه‌ و په‌لاماریشی داوه‌.

هه‌روه‌ها وتیشی، پیره‌مێرده‌كه‌ وتویه‌تی ناتوانن له‌وڵاتی من ئالای كوردستان هه‌ڵكه‌ن، ئیتر ده‌یان كه‌سی تر په‌لامارییان داین.

ئه‌و گه‌شتیاره‌ ئه‌وه‌شی وت، ئێمه‌ بۆخۆشی چوین به‌ڵام لێیان تێكداین و دواتریش نۆ كه‌س له‌گروپه‌كه‌مان ده‌ستگیركرا، هه‌تا لێكۆڵینه‌وه‌یان لێنه‌كردین ئازادیان نه‌كردین.

هه‌روه‌ك لە ڤیدیۆكەشدا دەردەكەوێت: هەرچەندە پۆلیس هەوڵی بڵاوەپێكردنی هێرشبەرە توركەكان دەدات بەڵام هەر بەردەوام دەبن لە پەلاماردانی گەنجە كوردەكان.

8351 جار خوێندراوەتەوە