حكومه‌تی هه‌رێم: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی بووه‌

07:07 - 18/07/2019
کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ڕایگه‌یاند، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو.

 

جوتیار عادل، وته‌بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و پێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ڕیستۆرانتێكی شاری هه‌ولێردا دیبلۆماتكارێكی توركیا و دوو هاوڵاتی هه‌رێمیش كوژران.

 

هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یان كرد و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ رووداوه‌كه‌كرد.

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و هه‌ریم له‌سه‌ر خه‌تن، هه‌تا بزانن ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ چۆن بووه‌ و كێی له‌پشته‌وه‌ بووه‌.

 

ئه‌مه‌ش دووه‌م ڕاگه‌یه‌ندڕاوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌ له‌باره‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم..

راگەیێنراویک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان : رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بوو بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە.

لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 18ی تەمووز 2019

1171 جار خوێندراوەتەوە