نادیە موراد: ئێزدیەكان لە ئێستادا سەلامەت نین
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازیی كرد لە نادیە موراد، كچە كوردی ئێزدی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئێزدیەكان پێدا.
نادیە موراد لەگەڵ ژمارەیەك ڕزگاربووی توندوتیژی ئاینی لە سەرتاسەری جیهان لە كۆشكی سپی چاوی كەوت بە دۆناڵد ترەمپ و پێی راگەیاند، كە تاكو ئێستا ئێزدیەكان لە جیهاندا سەلامەت نین و ئاماژەشیكرد بەوەی كە هەریەك لە حكومەتی كوردستان و عێراق شەڕدەكەن لەسەر ئەوەی كە كامیان خاكی ئێزدیەكان كۆنترۆڵبكەن.
هەربۆیە ناشتوانن بە تەواوی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
1869 جار خوێندراوەتەوە