ئاسایشی هه‌ولێر: ڕێگه ناده‌ین ئارامیی هه‌ولێر بشێوێنرێت
هه‌په‌گه: په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه نییه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه
روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه, به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن: لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه,په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كه‌وه هه‌بێت.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه له زوترین ماوه‌دا.
وتیشی: له روداوه‌كه‌دا, دوو هاوڵاتی عێراقی كوژراون, كه‌واته ناتوانرێت بڵێن روداوه‌كه تیرۆره‌و پێده‌چێت بۆ به ئامانجكردنی ئه‌و دوو هاوڵاتیه عێراقیه بوبێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ئیدانه‌ی هێرش بۆسه‌ر كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر ده‌كات و پیشتیوانی خۆشی نیشاندان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی دیپلۆماتكارانی بیانی و نێرده دیپلۆماسیه‌كان له ته‌واوی عیراقدا.
لای خۆشیه‌وه دیار ده‌نیز به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) به KNNی راگه‌یاند، په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م هێرشه‌وه نییه‌و ئه‌وانیش له میدیاكانه‌وه هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه‌و به‌رپرس نین له‌م رووداوه.
3500 جار خوێندراوەتەوە