سلێمانی؛ نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەرزبوەوە

08:33 - 17/07/2019
ئابوری

بازرگانانی گۆڕینەوەی دراو : نرخ جێگیر نیە و پیشبینی دەكەین تمه‌ن زیاتر بەرزبێتەوە

تویتێكی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و  ئێران بوە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار و بە وتەی بازرگانانی بازاڕی گۆڕینەوەی درا و نرخ جێگیر نیە و پێشبینی بەرز بونەوەی زیاتریش دەكەن.


تویتێكی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا پەیوەست بە پەیوەندییەكانی ئەمریكا و ئێران كاریگەری رشاستەوخۆی كردە سەر بەرزبونەوەی نرخی تمەن لە شاری سلێمانی.

بازرگانێكی بازاڕی گۆڕینەوەی  دراو لە  شاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات پێشبینی ئەوە دەكرێت نرخی تمەن گۆڕانكاری زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

جگە لە هەوڵ و بەرەو پێشچونەكانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران , بە ووتەی بازرگانانی بازاڕی دراوەكە ژماریەك سەرمایەدار و دەوڵەمەند بڕێكی زۆر تمەن دەكڕن و دوای ماوەیەك دەیخەنە بازاڕەوە و بۆ ئەوەی سودی زیاتری لێببینن.

بەرز و نزمی نرخی تمەن و دۆلار و گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بووە بەهۆی زیانی زۆر و مایەپوچ بوونی ژماریەك بازرگانی گۆڕینەوەی دراو .

 بە ر لەتویتەكەی ترەمپ 100 دۆلار بەرامبەر بە یەك ملیۆن‌و 280 هەزار نمەن بوە‌و سەرلەبەیانی رۆژی  چوارشەممە لەبازاڕی دراوی سلێمانی دابەزی بۆ یەك ملیۆن‌و 30 هەزار تمەن هەرچەندە سەر لەئێوارەی ئەو رۆژە بەهای سەد دۆلار بەرامبەر بو بە یەك ملیۆن‌و 130 هەزار تمەن. پەیوەستبونی بەهای وڵاتان بە تویتەكانی ترەمپ خەریكە دەبێتە دیاردەو پێشتر لەڕێی تویتەكانی ترەمپەوە، بەهای لیرەی توركی زۆر دابەزی‌و  بەهەمان شێوە پێشبینی دەكرێت، تویتەكانی سەرۆكی ئەمریكا كاریگەریی زۆری هەبێت لەسەر بەهای تمەنی  ئێرانی.

10167 جار خوێندراوەتەوە