ئەو کەسانەی بە حەوت مانگی لەدایک دەبن توشی لاوازی سێکسی دەبن

01:57 - 17/07/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات ئەو کەسانەی بە 7 مانگی لەدایک دەبن، رووبەروی گرفتی کۆمەڵایەتی و لاوازی سێکسی دەبنەوە.

 

ماڵپەڕی JAMA Network Open بڵاویکردەوە 21 توێژینەوە لەسەر 4.4 ملیۆن کەس لەهەموو جیهاندا ئەنجامدراوەو تێیدا دەرکەوتوە ئەو کەسانەی بە 7 مانگی لە دایکبوون، لەکاتی چوونە ناو تەمەنی هەرزەکارییەوە توشی گرفتی لاوازی سێکسی دەبنەوەو ناتوانن بگەڕێن بەدوای هاوبەشی ژیانیاندا و باری کۆمەڵایەتیان باش نابێت.

 

پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانیا هۆشداری دەدەنە ئەم حاڵەتەو روونیدەکەنەوە کە بەدەر لەم گرفتانە توشی چەند کێشەیەکی تەندروستیش دەبن.

سێ ساڵ بەر لە ئێستا ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی دیکە کە لەسەر 200 کەس ئەنجامدرابوو دەریخستبوو کە ئەو کەسانەی بە 7 مانگی لەدایکدەبن رووبەرووی گرفتی تەندروستی بونەتەوە. 

642 جار خوێندراوەتەوە