رۆژهەڵاتی كوردستان؛ چوار هاوڵاتی كورد بە تاوانی كوشتن لەسێدارە دران

09:17 - 17/07/2019
کوردستان

رۆژهەڵاتی كوردستان؛ لە 10 رۆژدا نزیكەی 50 هاوڵاتی كورد بە تۆمەتی چالاكی سیاسی دەستگیركراون

لە شاری ئورمیەی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەتاوانی كوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدان بەسەر چوار هاوڵاتی كورددا جێبەجێكرا.

ئەرسەلان یار ئەحمەدی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە KNNی اگەیاند: بەپێی ئەو راپۆرتەی گەیشتووە بەدەست ئەوان، رۆژی سێ شەممە 16ی تەموز، لەلایەن دەزگای دادوەری شاری ئورمیەوە چوار هاوڵاتی كورد بە ناوەكانی هێمن بەناوەند، مەحمود خالیدی، جەعفەر محەمەدی، محەمەد عارف نەجەفیان، كە پێشتر بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست، بەندكرابون سزای لە سێدارە دانیان بەسەردا جێبەجێكراوە.

وتیشی: دەستگیركردنی هاوڵاتیانی كورد لەشارە كوردییەكان، بەتۆمەتی كاری سیاسی و چالاكیە جۆربەجۆرەكان، بەردەوامی هەیە و تەنها لە ماوەی 10 رۆژی رابردودا، نزیكەی 50 هاوڵاتی دەستگیركراون، تەنها ناسنامەی 36 كەسیان ئاشكرا كراوە.

3077 جار خوێندراوەتەوە