وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆم: یەدەكی یۆرانیۆمیان لەئێستادا لە ئاستی پێویستدایە

08:13 - 16/07/2019
جیهان

كەمالوەندی: لەئێستادا ئێران پێویستی بە ڕێژەی % 20ی یۆرانیۆمی پێتێنراو نییە
كەمالوەندی: ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەسەدا چوارو پۆینت پێنج تێپەڕناكات


وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیێنێت یەدەكی یۆرانیۆمیان لەئاستی پێویستدایەو لە ئێستاشدا ئێران پێویستی بە لەسەدا بیستی یۆرانیۆمی پیتێنراو نییە.

بەهرۆز كەمال وەندی وتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لەنوێترین لێدوانیدا ڕایدەگەیێنێت:ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەسەدا چوارو پۆینت پێنج تێپەڕناكات، دەشڵێت: یەدەكی یۆرانیۆمیان لەئاستی پێویستدایەو ئەو ڕێژەیەش بەگوێرەی گۆڕانكاری سیاسی گۆڕانی بەسەردادێت.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا كەمالوەندی ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا ئێران پێویستی بە % 20ی یۆرانیۆمی پێتێنراو نییەو ئەو یۆرانیۆمەی كە هەمانە بەشی وێستگە ئەتۆمیەكانی بواری توێژینەوەكان دەكات.

194 جار خوێندراوەتەوە