جێگیركردنی سیستمی بەرگریی ئێس 400 تا 10 مانگی تر بۆ

07:45 - 16/07/2019
جیهان

توركیا چ مەرام و ئەجێندایەكی تری لەپشتی سیستمی ئێس 400 وە هەیە

ئایا توركیا بەجدی پێویستی بە سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس 400 یان دەیەوێت بیكاتە كارتی فشارو لەڕێگەیەوە ئەجێندای سیاسیی و سەربازی خۆی جێبەجێ بكات؟ لەنوێترین لێدوانیدا سەرۆكی توركیا دەڵێت سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس 400 تا مانگی ئایاری داهاتو دەخایەنێت، ئایا جێگیركردنی ئەو سیستمە ئەوەندە ئاڵۆزە كە دەمانگی  بوێت یان توركیا مەرامی دیكەی لەپشتیەوە هەیە؟


سیستمی موشەكی ئێس 400  تامانگی ئایاری داهاتو جێگیر دەكرێت و دەكەوێتەكار، ئەمە نوێترین لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیایە، سیستمەكە دو سەكۆی جێگیركردن و دانانی چەندان ڕادارو كڵاوەی جەنگی پێویستە، لەمانگی ئایاری ساڵی داهاتوش ژمارەیەك لەسەربازانی توركیا دەچنە ڕوسیا بۆ ئەوەی ڕاهێنیان لەسەر بەكارهێنانی سیستمەكە پێبكرێت.

پرسیاری گرنگ و سەرەكی ئەوەیە ئایا جێگیركردنی ئەم سیستمە ئەوەندە ئاڵۆزە كە دە مانگی تری پێبچێت؟؟؟، ئەگەر توركیا لەهێرشی ئاسمانی دەترسێت بۆچی لەجێگیركردنی سیستمە پەلەناكات؟؟؟، ئایە توركیا مەترسی ڕوبەڕوبونەوەی هێرشی ئاسمانی لەسەرە بەتایبەت لەلایەن دۆست و هاوپەیمانەكانی لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ؟؟؟، خۆناشكرێت بڵین توركیا ئەم سیستمەی بۆ پاراستن و پارێزگاریی لە باكوری سوریا كڕیوە.

سیستمی بەرگریی ئێس400 لە ساڵی 2017 وە گرژیی و ئاڵۆزی لە نێوان ئەمریكاو توركیا زیاتر كردوە بەڵام دواخستنی جێگیركردنی ئەم سیستمە ئەجێندای سیاسی و سەربازی لەپشتەو لەئێستاوە توركیا كاری بۆ دەكات، لەنوێترین لێدوانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت بەهۆی گوێنەدان بە هۆشدارییەكانی ئەمریكا لەبارەی كڕینی سیستمی ئێس 400 ی روسی، پێویستە دۆناڵد ترەمپ سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

بەڵام توركەكان پێیانوایە لەماوەی 10 مانگی داهاتودا دەتوانن دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بكەن، ڕایەكی تریش هەیە كە پێیوایە تا 10 مانگی تر هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا دەست پێدەكەن و ئەوكاتەش توركیا بەرچاوڕونتر دەبێت بۆ دروستكردنی پەیوەندی باشتر لە گەڵ ئەمریكا.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە توركیا بەكڕین و جێگیركردنی سیستمی بەرگریی ئێس 400 لەگۆڕەپانی سیاسیی و باڵانسی هێزی هەرێمی قۆناغێك دەچێتە پێشەوە، هەروەك لەڕێگەی كڕینی ئەم سیستمەشەوە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ڕوسیا بۆ كڕینی وزەپتەوتر دەكات و لەولاشەوە بەدرێژكردنەوەی ماوەی 10 مانگی دیكە بۆجێگركردن و خستەكاری سیستمەكە دەتوانێت ئەمریكا لەخشتە ببات و لەسزاكانی ئەمریكا ڕزگاری بێت، ئەوە سەربای ئەوەی كڕینی ئەم سیستمە لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا بوارێكی زیاتر بۆ ڕۆڵی توركیا لەو وڵاتە فەراهەم دەكات.

1541 جار خوێندراوەتەوە