كاردانەوەی هاوڵاتیان وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد

07:22 - 16/07/2019
کوردستان

بۆباشكردنی ژیانیان هاوڵاتیان داوای ڕێككەوتن لەحكومەتی هەرێم دەكەن لەگەڵ بەغداد

سەردانی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد ،كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو بەشێك لەهاوڵاتیان داوای دروستبونی متمانەدەكەن لەنێوان حكومەتی هەرێم ‌و عێراقدا و داواش دەكەن ڕێككەوتن بكرێت بەئاراستەی باشكردنی ژیانی خەڵك‌و هەرێم نەوت ڕادەستی بەغداد بكات ‌و عێراقیش پابەندی ناردنی بەشەبودجەی هەریم بێت ، مامۆستایەكی زانكۆ پێشبینی دەكات ئەگەر هەرێم ‌و بەغداد رێكبكەون دۆخی درایی بەتەواوی قەیران تێدەپەرێنێت‌و خۆشگوزەرانی ڕودەكاتەهەرێم .بەپێچەوانەوە دۆخی سەخت چاوەڕێی هەرێم دەكات .

سەردانەكەی وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم لەكابینەی نوێ كەبەر لەرۆدشتنیان بانگەوازی نیازپاكیان بۆبەغداد كرد، لەناو هاوڵاتیاندا خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت.

ژمارەیەك لە هاوڵاتیان پەیامیان روو لە بەغدایەوە و داوا دەكەن بەرپرسانی بەغدا جارێكی تر بیر لە برینی موچە و بودجەی خەڵكی كوردستان نەكەنەوە، ژمارەیەكی تر لە هاوڵاتیان پەیامیان بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمە و داوادەكەن ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ خزمەتی خەڵك خەرجبكرێت.

خاڵی جەوهەری ناكۆكی ئێستای بەغدا و هەولێر رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە بە بەغداد كە لە بودجەی عێراقدا هاتوە، ئەو هاوڵاتیانەی بۆ KNN قسەیانكرد زۆرینەیان خوازیاری ئەوەن هەرێم ئەو نەوتە رادەست بكات تاوەكو بەغدا پاساوی نەمێنێت بۆ بڕینی موچە و بودجەی كوردستان.

ئەوەی بۆ هاوڵاتیان گرنگە ژیانێكی شایستە و وەرگرتنی موچەكانیانە لە كاتی خۆیدا، بۆیە خوازیارن هەرچی زوترە بەغدا و هەولێر بگەنە رێكەوتن، سەردانی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمیش بۆ بەغدا دەكرێت سەرەتای هەنگاونان بێت بۆ لێك تێگەیشتن و رێكەوتن.

3599 جار خوێندراوەتەوە