کەرکوک؛ بە ملیۆنان هەنگ بەهۆکارێکی نادیار لەناوچوون

10:27 - 16/07/2019
ئابوری

لە شاری کەرکوک ملیۆنان هەنگ بەهۆکارێکی نادیار مردن و لەناوچوون.

 

زوهێر عەلی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک، رایگەیاند: بە ملیۆنان هەنگ لە قەزای حەویجە بەهۆکارێکی نادیار مردن و لەناوچوون.


زوهێر عەلی ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشبینی دەکرێت ئەو هەنگانە ژەهراوییکرابن و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە لە ناوچەکە دەستی پێکردووە.

 

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک راشیگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش ناو بەناو کردەی تیرۆریستی لەناوچەکەدا ئەنجام دەدەن.


عەلی ئاماژەی بەوەشکرد کە رشاندن بە قڕکەری کشتوکاڵی بەشێوەیەی هەڕەمەکی رەنگە بووبێتە هۆکاری مردنی هەنگەکان و تیمەکانی تایبەت لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

لە لای خۆیەوە یەکێک لە هەنگاوانەکان بەناوی عەدنان سومێدی رایگەیاند کە ئەو رووداوە بە ئەنقەست ئەنجامدراوە و ئامانج لێی زیان گەیاندە بە کەرتی کشتوکاڵیی لە پارێزگای کەرکوک.

425 جار خوێندراوەتەوە