بەپەلە

كەركوك؛ لە شەش مانگدا 53 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراون

07:47 - 12/07/2019
کوردستان

كەركوك؛ حاڵەتەكانی خۆكوشتن بۆ دوو هێندەی ساڵی 2018 زیادی كردووە

لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 53 روداوی خۆكوشتن لەسنوری پارێزگای كەركوك تۆماركراون, ئەوەش نزیكەی دوو هێندەی ئەو ئامارەیە كە لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2018 لەو سنورە تۆمار كراوە.

 

 پزیشكانی دەرونی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆژی ئەو شارە, هۆكارەكەی بۆ ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی و بەرزبونەوەی ڕێژەی بێكاری و زیادبونی ڕێژەی هەژاری لەناو خێزانەكاندا دەگەڕێننەوە و داواش دەكەن، هەرچی زوە كار بۆ باشتركردنی دۆخی ژیان و ئەمنی شارەكە بكرێت.

حاڵەتەكانی خۆكوشتن لەكەركوك وعێراق ڕوو لەهەڵكشانە، ئامارەكانیش لەو بارەیەوە نیشانەیەكی مەترسیدارن و ونوێنەرانی تەندروستی ومافی مرۆڤ‌و پۆلیس و ڕێكخراوەكانی ناچاربەبەستنی كۆبونەوەیەك كرد، لەپێناو ئامادە كردنی ڕاپۆرتێكی وبەرزكردنەوەی بۆئیدارەی پارێزگاوئاگاداركردنەوەی لەلێكەوتە مەترسیدارەكانی پەنابردنە بەرخۆكوشتن.

بەپێی ئامارێكی نوسینگەی كەركوكی مافی مرۆڤی عێراقی تەنها لە 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 53 حاڵەتی خۆكوشتن لەپارێزگای كەركوك تۆماركراوە، ئەمەش بەراورد بەساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیاترەو ئامارەكانیش لەبەرزبونەوەدان.

بەپێی ئامارێكی فەرمانگەی تەندروستی كەركوك سەدا 50 ی پاڵنەرەكانی پەنابردنە بەرخۆكوشتن،ناجێگیری دۆخی دەرونیە،ئەوەش پێویستی بەڕێكاری بەپەلەی دەستانیشان كردن وچاودێری كردنە.

بێ كاری وڕەوشی ناجێگیری سیاسی ولەدیارترین هۆكارەكانی زیادبونی حاڵەتەكانی خۆكوشتنە لەنێوان كەسانی 15بۆ25 ساڵ لەكەركوك،ئەمەش ئیدارەی شارەكەی خستۆتە بەردەم بەرپرسیارێتی كەورەوە.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی شەڕی داعش وئاڵۆزی سیاسی وخراپی باری ئابوری پارێزگاكە،نزیكەی 10 هەزاركەس كەلەسەر بودجەی پتڕۆدۆلار دامەزاربوون, دورخراونەتەوە, لەچارەگی یەكەمی ئەمساڵیشدا كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی هۆشداریدا لەبەرزبونەوەی ئامارەكانی خۆكوشتن لەعێراق.

229 جار خوێندراوەتەوە