بەپەلە

ئاژانسی رۆیتەرز: ئەمریكا بڕیاریداوە سزا بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا نەسەپێنێت

07:23 - 12/07/2019
جیهان

ئاژانسی رۆیتەرز: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دژی سەپاندنی سزایە بەسەر هاوتا ئێرانییەكەیدا 

ئەمریكا نایەوێت محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بخاتە چوارچێوەی سزا سەپێنراوەكانی سەر ئێرانەوە، ئەوەش بەبیانووی ئەوەی سزادانی هیچ سودێكی نابێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دووسەرچاوەی ئەمریكیەوە بڵاوی كردەوە، ئەمریكا بڕیاریداوە لە ئێستادا، سزا بەسەر محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێراندا نەسەپێنێت.

بەپێی هەواڵەكەی ئاژانسی رۆیتەرز: بەرپرسە میانڕەوەكانی ئەمریكا پێیانوایە، لەم دۆخەدا سەپاندنی سزا بەسەر وەزیری دەرەوەی ئێراندا هیچ سودێكی نییە، هەروەها مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش، دژی گرتنبەری رێوشوێنێكی لەو جۆرەیە.

چاودێرانی دۆخەكەش پێیانوایە: ئەمریكا دەیەوێت لەو رێگەیەوە بوارێكی دیبلۆماسی بۆ چارسەری  كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی تاران بهێڵێتەوە.

348 جار خوێندراوەتەوە