بانگهێشتی سەرۆك وەزیران و هەردوو وەزیری دارایی و نەوت دەكرێت بۆ پەرلەمان

05:25 - 12/07/2019
عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران داو ادەكات: سەرۆك وەزیران و هەردوو وەزیری دارایی و نەوت، بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن، تا وەكو رونكردنەوە بدەن لەبارەی پابەند نەبوونی هەرێمی كوردستان بە رادەستكردنی نەوت بە بەغدا.

عەلا روبێعی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چاكسازیی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زیاتر لە شەش مانگ بەسەر پەسەندكردنی بودجەی گشتی ساڵی 2019دا تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەند نەبو,ە بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاساكە.

راشیگەیاند: لە پەرلەمان واژۆ كۆكراوەتەوە لەپێناو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی كە حكومەت ناچار بكات، ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، ڕابگرێت، تا هەرێمی كوردستان پابەندی بڕگەكانی ئەو یاسایە دەبێت.

وتیشی: پێویستە سەرۆك وەزیران و هەردوو وەزیری دارایی و نەوت، بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن، بۆ ئەوەی رونكردنەوە بدەن لەبارەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای بودجەوە.

330 جار خوێندراوەتەوە