بەپەلە

ڕیاڵ مەدرید بەنیازی کڕینی پۆڵ پۆگبایە

02:49 - 12/07/2019
وەرزش

رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید، بەرنامەیەکی تایبەتی داناوە، بۆ واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا خراوەتەڕوو کە سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید تا 100ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشی یاریزانەکانیدا دەستنەکەوێت، هەوڵی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی نادات،  بەتایبەت کە تا ئێستا 400 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزانی نوێدا خەرجکردووە.

 

بەپێی بڵاوکراوە میدیاییەکان، یانەی شاهانە لە دەستبەرداربوون لە جەیمس ڕۆدریگێز و دانی سیبایۆس و ماریانۆ دیاز و لۆکاس ڤاسکێز نزیکبووەتەوە، لەپیناو پۆل پۆگبای یارزانی مانچستەر یونایتد ناوەڕاست کار .

 

پۆڵ پۆگبای تەمەن 26 ساڵ، دەیەوێت شەیتانە سورەکە بەجێبهێڵێت و ئەزمونێکی نوێ تاق یبکاتەوە.

185 جار خوێندراوەتەوە