واشنتن پۆست؛ رەنگە سزاكانی ئەمریكا لەسەر توركیا كۆتایی بە هاوپەیمانێتییان بهێنێت

02:45 - 12/07/2019
جیهان

واشنتن پۆست؛ وەرگرتنی سیستمی ئێس 400 لەلایەن توركیاوە سزاكانی ئەمریكا توندتر دەكاتەوە

بە پێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، رەنگە سزاكانی ئەمریكا لەسەر توركیا كۆتایی بە هاوپەیمانێتی هەردوو وڵات بهێنێت و وەرگرتنی سیستمی ئێس 400 لەلایەن توركیاوە سزاكانی ئەمریكا توندتر بكاتەوە.

پێش ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی توركیا هەواڵی گەیشتن و رادەستكردنی یەكەم كاروانی سیستمی موشەكیی ئێس 400 بە ئەنقەرە بڵاو بكاتەوە، هەر ئەمڕۆ رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی لە وتارێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، رەنگە سزا سەپێنراوەكانی ئەمریكا لەسەر توركیا بەهۆی ئەو بابەتەوە كۆتایی بەو هاوپەیمانێتییە بهێنێت، كە لە چوارچێوەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە نێوانیاندا هەیە، بە پێی رۆژنامەكە، ئەمریكا پێوایە ئەو هەنگاوەی توركیا جگە لە زیانی بۆ سەر سیسمتی راداری ئەمریكی، هاوكات زیان بە هاوپەیمانێتی ناتۆش دەگەیەنێت.

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دوای رادەستكردنی سیستمی بەرگریی ئێس 400ی رووسی بە توركیا،  سزاكانی واشنتۆ لەسەر ئەنقەرە توندتر دەبنەوە و بەتەواوی كۆتایی بە ناردنی فڕۆكەی ئێف35 و كردنەوەی خولی راهێنان بە ئەفسەرانی توركیا لە لایەن ئەمریكاوە دەهێنرێت.

1768 جار خوێندراوەتەوە