بەڤیدیۆ...بزانە ورچێک چۆن هێرش دەکاتە سەر باخچەی ماڵێک

02:35 - 12/07/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەبێتەوە کە تێیدا، ورچێک هێرش دەکاتە سەر باخچەی ماڵێک، ئەم دیمەنەش لە کامێرایەکی چاودێرییەوە تۆمارکراوە.

 

هەر لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتوە، ورچەکە پەلاماری کەلوپەلی نێو باخچەی ماڵەکە دەدات و چەند شوێنیکی تیکدەدات، پاشان لەناکاو سەگێکی ماڵی بەتوندی دێتە ناو باخچەکە و هێرش دەکاتە سەر ورچەکە و ڕاوی دەنێت.

 

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایتەییەکان زۆرترین بینەری دەبێت، بەبۆچوونی هەندێک لە بینەران ورچەکە بۆ مەبەستی پەیداکەردنی خواردن چۆتە باخچەکەوە.

2737 جار خوێندراوەتەوە