ئێران جارێكی تر داوا لە بەریتانیا دەكاتەوە كۆتایی بەدەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەرەوەكەی بهێنێت

12:43 - 12/07/2019
جیهان

بۆ جاری دووەم بەفەرمی ئێران داوا لە بەریتانیا دەكات كەشتیە نەوت گوێزەرەوە دەستبەسەركراوەكەی لە جەبەل تارق ئازاد بكات.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران رایگەیاند، لەدوای دەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەكەیان لەناوچەی جەبەل تارق، چوار جار بانگهێشتی باڵیۆزی بەریتانیایان لەتاران كردوە.

موسەوی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئێرنا، داوای كرد، بەریتانیا رێگە بەكەشتی نەوت گوێزەرەوەی گریس وەن بدات، كە ناوچەی جەبەل تارق جێبهێڵت و راشیگەیاند: دەستبەسەراگرتنی ئەو كەشتیە نەوت گوێزەرەوەیە هیچ بنەمایەكی یاسایی نیە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: وڵاتانی ئەوروپا سزایان بەسەر كەرتی نەوتی ئێران نەسپاندوە بۆیە ناتوانن دەستبەسەركەشتیە نەوت گوێزەرەوەكانیشماندا بگرن.

677 جار خوێندراوەتەوە