كاروانی یەكەمی سیستمی بەرگری ئێس400 گەیشتە توركیا

12:34 - 12/07/2019
جیهان

وەزارتی بەرگری توركیا: لەرۆژانی داهاتوودا بەشەكانی دیكەی سیستمەكە دەگاتە توركیا

وەزارتی بەرگری توركیا وەرگرتنی كاروانی یەكەمی سیستمی بەرگری ئێس400 لەروسیا راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان توركیاو روسیادا واژۆكراوە،  كاروان یەكەمی سیستمی بەرگری ئێس 400 رووسی گەیشتە فڕۆكەخانەی سەربازی مورتەد لەئەنقەرەی پایتەخت.

وەزارەتی بەرگری توركیا راشیگەیاندوە لەرۆژانی داهاتوودا بەشەكانی دیكەی سیستمەكە دەگاتە توركیا.

لەمانگی نیسانی ساڵی 2017 توركیا گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگری موشەكی ئێس400ی  لەگەڵ روسیا واژۆكرد، ئەو هەنگاوەی توركیاش ئەمریكای نیگەران كرد و بەهۆی نیگەرانیەكانیشیەوە بڕیاریدا فرۆشتنی فڕۆكەی ئێف 35 بە توركیا ڕابگرێت، بە بڕوای چاودێرانیش رادەستكردنی سیستمی بەرگری ئێس400 بە توركیا پێدەچێت پەیوەندیەكانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە ئاڵۆزتر بكات.

613 جار خوێندراوەتەوە