ئەمریكا و هاوپەیمانانی خۆیان پارێزگاری لە كەشتییە نەوت گوێزەرەوەكانیان لە كەنداو دەكەن

11:51 - 12/07/2019
جیهان

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی پلانی خۆیان دادەڕێژن بۆ دڵنیایی لە پارێزگاریكردنی كەشتییە نەوتگوێزەرەوەكانی خۆیان لە ناوچەی كەنداو.

ژەنەراڵ مارك مایلی، پاڵوێراو بۆ پێكهێنانی سەرۆكایەتیی هاوبەشی سوپای ئەمریكا و هاویەیمانانی، لە بەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی لە لە گفتوگۆ و تاوتوێی بەردەوامدا بۆ دانانی میكانیزم و پلانی هاوبەش تا دڵنیایی بدات بە هاتوچۆی كەشتییە نەوتگوێزەرەوەكانیان لە ناوچەی كەنداو، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، خۆیان دەیانەوێت پارێزگاری لە كەشتییە نەوتگوێزەرەوەكانی خۆیان بكەن.

ئەم لێدوانەی ئەو ژەنەراڵەی سوپای ئەمریكا، دوای لێدوانی جۆن دانفۆرد فەرماندەی سەربازی سوپای ئەمریكا هات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا كە رایگەیاندبوو، ئەمەریكا بە نیازی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكە دژی ئێران و پاراستنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە كەنداو.   

178 جار خوێندراوەتەوە