بەپەلە

باندێكی چوار كەسی بە تۆمەتی هەڕەشەی كوشتنی هاوڵاتیەك له‌ سلێمانی دەستگیر ده‌كرێن

11:45 - 12/07/2019
کوردستان

هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی باندێكی تاوانكاریی چوار كەسییان دەستگیركرد، كە هەڕەشەی كوشتنی كەسێكیان كردبوو، ئەگەر یەك دەفتەر دۆلاریان پێنەدات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای یاسایی تۆمار كرد لەسەر كەسێكی نەناسراو، كە لە رێگەی موبایلەوە هەڕەشەی كوشتن و تەقەكردنی لە ماڵ و دوكانەكەی لێكردووە، كە ئەگەر بڕیی 10 هەزار دۆلاری پێنەدات.

ئاماژەبەوەشدراوە، لەسەر فەرمانی دادوەر تیمەكانی پۆلیسی پێنجوێن، بەهاوكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی، دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە تواندراوە لە رێگەی ئەو موبایلەی پەیوەندییەكەی پێكراوە، لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، كە خاوەنی موبایلەكەیە، دواتریش دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و رایگەیاندوە، كە سێ كەسی دیكەی لەگەڵدایە بۆ ئەو كارە.

دواتریش توانراوە لە سلێمانی و پێنجوێن ئەو سێ‌ تۆمەتبارەی دیكەش دەستگیر بكرێن.

706 جار خوێندراوەتەوە