كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای نۆكیای جیهانی, پرۆژەیەكی ستراتیجی گشتگیر، بۆ تۆڕەكانی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت لەبەغدای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی تری عێراق, ئەنجامدەدات.
كۆمپانیای ئاسێاسێڵ, ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا و لەسەرتاسەری بەغدا و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق، دەستكراوە بەئەنجامدانی پێشخستنی تۆڕەكانی ئاسیاسێڵ لە ڕووی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندیكردن و خزمەتگوزاری ئینتەرنێت, وە لەگەڵ تەواوبونی پرۆژەكە, بەمزوانە و لەمساڵدا بەشداربوانی ئەو تۆڕە دەتوانن سودمەندبن لە بەكارهێنانی تۆڕێكی پەیوەندی ئاست بەرز و ئینتەرنێتی خێرا.
وەك بەشێكیش لە پرۆژەكە كۆمپانیای نۆكیای جیهانی, هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندن و هاوسەنگكردنی پێوەری ئەدای تۆڕەكان و تاقیكردنەوەی تایبەتمەندییە نوێیەكان, كە كاریگەری گەورە و بەرچاوی دەبێت لەسەر ئەزمونی بەكارهێنانی بەشداربوان, هەروەها ئەو پرۆژەیە ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ بەكارخستنی تەكنەلۆژیای نەوەكانی داهاتوو.
779 جار خوێندراوەتەوە