بەپەلە

چین داوا لە ئەمریكا دەكات گەمارۆكانی سەر كۆمپانیای هواوی لابەرێت

07:16 - 11/07/2019
زانستی

چین داوا لە  ئەمریكا دەكات پابەندبێت بە بەڵێنەكانیەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پێویستە واشنتۆن پابەندبێت بەو بەڵێنانەی كە بە بەیجین-ی داوە و لە زووترین كاتی گونجاودا بە كرداری گەمارۆكانی سەر كۆمپانیای هواوی لابەرێت.

جا فێنگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چین لە ئێستادا چاوەڕوانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، كە پابەندبن بەو بەڵێنانەی لە ماوەی رابردوودا بە چین-یانداوە. 

لە چەند رۆژی رابردوودا، ویلبەر رۆس، وەزیری بازرگانی ئەمریكا، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەتوانن لە مامەڵە بازرگانییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای هواوی بەردەوام بن، بەو مەرجەی، كە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی دروست نەكەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە تاكو ئێستا كۆمپانیای هواوی لەلایەن ئەمریكاوە لە لیستی رەش دەرنەهێندراوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی چین وتیشی، هیواخوازن، كە چیتر واشنتۆن دەسەڵاتی دەوڵەت بۆ فشارخستنەسەر كۆمپانیا چینیەكان بەكارنەهێنێت.

198 جار خوێندراوەتەوە