كەركوك؛ چوار هەزار خوێندكاری كورد لەتاقیكردنەوەكاندا كێشەیان بۆ دروست بووە

04:22 - 11/07/2019
کوردستان

كەركوك؛ رێگا بەخوێندكاران نادرێت لە وانەكانی فیزیاو كیمیا حاسیبە بەرنە ژوورەوە
پەروین فاتیح: داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەم لەسەر خوێندكارانی كورد بێتە دەنگ


نزیكەی 4 هەزار خوێندكاری كورد كە بەشداری تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكەن، رێگایان پێنادرێت لە وانەكانی فیزیا و كیمیا ئامێری حاسیبە بەرنە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە, ئەمەش كێشەی بۆ خوێندكاران كردووە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەكەی سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لە كەركوك تیشكی خستە سەر كێشەو گرفتەكانی خوێندكارانی كورد و  داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد بەجدی لەسەر ئەو بابەتە بێتە دەنگ.

196 جار خوێندراوەتەوە