سوریا؛ تیمێكی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوە دەكات لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی

04:15 - 11/07/2019
جیهان

تیمێكی نێودەوڵەتی پسپۆڕ لە چەكی كیمیایی پێكدەهێنرێت، بۆ لێكۆڵینەوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە لایەن حكومەتی سوریاوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، تیمێكی نێودەوڵەتی پسپۆڕ لە چەكی كیمیایی پێكهێنراوە، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە 9 هێرش و بۆردومانی سوپای سوریا، كە گومان دەكرێت لەو هێرشانەدا رژێمەكەی بەشار ئەسەد، چەكی كیمیایی و كۆمەڵكوژی بەكارهێنابێت.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكە لە 10 كەسی پسپۆڕو شارەزا پێكهاتوەو لەلایەن رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی و لەسەر پێشنیاری حكومەتی بەریتانیا، پێكهێنراوەو لەئێستادا 9 شوێنی هێرشی حكومەتی سوریای بۆ لیكۆڵینەوە دەستنیشانكردووە.

هەر یەك لە بەریتانیا و ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی لەو تیمە دەكەن و سوریا و روسیاو ئێرانیش دژایەتی دەكەن.

137 جار خوێندراوەتەوە