ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

03:15 - 11/07/2019
کوردستان

ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان دەكات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێكەیدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ, پێنجشەممە, 11ی تەموز, عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رێواز فایەق، سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێكەیدا.

لای خۆشیەوە رێواز فایەق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد و سوپاسی پشتیوانیكردنی كرد لە ئەركەكانی لە سەرۆكایەتی پەرلەماندا.

872 جار خوێندراوەتەوە