پاكستان؛ پێكدادانی دوو شەمەندەفەر زیاتر لە 70 قوربانی لێكەوتەوە

02:36 - 11/07/2019
جیهان

پێكدادانی دووشەمەندەفەر لەناوچەیەكی باشوری پاكستان زیاتر لە70 قوربانی لێكەوتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆ شەیتد پرێس بڵاوی كردەوە، دوو شەمەندەفەر لە وێستگەیەكی شاری رەحیم یارخانی هەرێمی بەنجابی باشوری پاكستان بەیەكیانداداوەو لەئەنجامی ئەو رووداوەشدا 10 كەس گیانیان لەدەستداوە 64 كەسی دیكەش برینداربوون.


عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان فەرمانی بەوەزیری هێڵی ئاسنی وڵاتەكەی كرد رێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكانی هێڵەكانی ئاسن بگرێتە بەر.

بەهۆی خراپی كوالێتیەكەی وكەمتەرخەمی بەرپرسەكانیەوە، هێڵی ئاسنی پاكستان بەیەكێك لەمەترسیدارترین هێلەكانی ئاسن لەجیهاندا دادەنرێت و ساڵانە رووداوی مەترسیدار لێ‌ دەكەوێتەوە. 

117 جار خوێندراوەتەوە