پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن

12:27 - 11/07/2019
کوردستان

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی: پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكەین بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت
مەحمود محەمەد: كەركوك بارێكی نائاسایی هەبوە و هەوڵمانداوە بیگۆڕین
مەحمود محەمەد: دەبێت دۆخی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە و خەڵكی كەركوك لە ئارامیدابێت
مەحمود محەمەد: گەیشتینە ئەو بڕوایەی كە دەبێت پارێزگارێك بۆ كەركوك دابنێین
مەحمود محەمەد: ژمارەیەك سیڤی بۆ پارێزگاری كەركوك پێشكەشكرابون
مەحمود محەمەد: تەیب جەبار كاندیدی لیستی برایەتیە بۆ پارێزگاری كەركوك
مەحمود محەمەد: ئومێدەوارین تەیب جەبار لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا بێت


كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی كۆتایهات و گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركوك.

 

لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیی هاوبەش لەگەڵ قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و مەحمود محەمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند, پارتی و یەكێتی رێكەوتون لەسەر ئەوەی كە ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین وەك كاندیدی لیستی برایەتی ببێت بەپارێزگاری نوێی كەركوك.

داواشیكرد پارێزگاری نوێ رۆڵی خۆی ببینێت لەپۆستەكەیدا.

486 جار خوێندراوەتەوە