بەپەلە

ئێران دەڤەری برادۆستی تۆپباران كرد

11:44 - 11/07/2019
کوردستان

حكومەتی هەرێم ناڕەزایەتی لە تۆپبارانی ئێران دەردەبڕێت

ئێران، تۆپبارانی دەڤەری برادۆستی كرد ‌و بەو هۆیەوە هاوڵاتیەك شەهید بوو ‌و دوانی دیكەش برینداربوون، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت لە تۆپبارانی ئێران بۆ سنورەكانی هەرێم.


پەیامنێری KNN رایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، چەند دێیەكی ناوچەی برادۆستیان لە سنوری قەزای سۆران تۆپباران كرد، لەئەنجامدا‌و هاوڵاتیەك شەهید بوو ‌و دوانی دیكەش برینداربوون.

لەبەرامبەردا، حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان لە یەكەم راگەیەندراویدا دوای متمانە پێبەخشینی لەلایەن پەرلەمانەوە، نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی لە تۆپبارانەكانی ئێران بۆ سنوری هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەكرد: هەرێمی كوردستان سەلماندویەتی كە لە ناوچەكەدا، فاكتەری سەقامگیرییه و رێز لە هاوسنوری و دراوسێیەتی دەگرێت‌، هەرگیز ڕێگە نادات و بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكات ‌سنورەكانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كردەوەی نابەرپرسانە بەكار بهێنرێت.

شەوی رابردووش, فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا, بۆردومانی چەند گوندێكیان لە سنوری پارێزگای دهۆك كرد.

235 جار خوێندراوەتەوە