ڕێواس فایه‌ق به‌72 ده‌نگ به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا

11:42 - 11/07/2019
کوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تیایدا ڕێواس فایه‌ق به‌ 72 ده‌نگ به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێرا.

ئەمڕۆ‌ پێنجشەممە, كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ, كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردو  بە پێی  بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش لە بڕگەی یەكەمدا, چوار پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوار لە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی كە پۆستی حكوومییان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا, وەرگرتووە.

لە بڕگەی دوەمیشدا, سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان خرایە دەنگدانەوە كە رێواز فایەق بە دەنگی 72 پەرلەمانتار بوە سەرۆكی نوێی پەرلەمان و 16 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە شادی نەوزاد دا و 9 پەرلەمانتاریش دەنگەكەیان سپی بوو.

لە ئێستاشدا, پەرلەمانی كوردستان  لە كۆبونەوەدایەو چاوەڕوان دەكرێت خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی سێی ئابی 2014وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان بكرێت و دواتریش كۆتای بە دانیشتنی پەرلەمان بهێنرێت.

317 جار خوێندراوەتەوە