بەپەلە

هەولێر؛ ئەمڕۆ وەزیری پلاندانان و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی دەستبەكاردەبن

11:29 - 11/07/2019
کوردستان

هەفتەی داهاتو یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێ ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە, بڕیارە, هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی پلاندانان, لە نێوان كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان, ئاڵوگۆڕ بكرێن.


پەیامنێری KNN لە هەولێر رایگەیاند: : لیژنەیەكی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی وەزارەتەكان, لە شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەت و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنراوەو ئەمڕۆش هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی پلاندانان ئاڵوگۆڕدەكرێن.

وتیشی: تا هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن و هەر هەفتەی داهاتوش یەكەمین كۆبونەوەی كابینەی نوێ ئەنجامدەرێت.

1717 جار خوێندراوەتەوە