كەركوك؛ دوو تیرۆرست له‌كاتی دانانی بۆمبدا بۆمبه‌كه‌یان پێدا ته‌قیه‌وه‌ و كوژران

10:54 - 11/07/2019
کوردستان

لەشاری كەركوك بۆمبێك بە دوو تیرۆرستدا تەقیەوە و كوژران، ئەوەش كاتێك بوە كە تیرۆرسته‌كان هەوڵیانداوە بۆمبەكە ئامادە بكەن بۆ تەقاندنەوە.

پەیامنێری KNN لە كەركوك, رایگەیاند: شەوی رابردوو, لە گەڕەكی یەكی ئازاری كەركوك, لە نزیك پردی كۆبانی, دوو تیرۆرست ویستویانە بۆمبێكی چێنراو دابنێن، بەڵام بۆمبەكە تەقیوەتەوەو هەردوو تیرۆرسته‌كە كوژراون.

وتیشی:  بەهۆی پارچە پارچە بونی دوو تەرمەكەوە تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو تیرۆرسته‌ كێن و سەر بە چ گروپێكن.

راشیگەیاند: بە وتەی  هێزە ئەمنیەكانی كەركوك, ئەو دوو تیرۆرستە, ماتۆرسكیلێكیان بۆ گواستنەوە بەكارهێناوە و پاشماوەی ماتۆرسكیلەكە لە شوێنی روداوەكە بینراوە.

7836 جار خوێندراوەتەوە