نەتەوەیەكگرتوەكان هاوكاری سوریایە بۆ نوسینەوەی دەستور

09:37 - 11/07/2019
جیهان

نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان: هەنگاوی باش نراوە لەگەڵ دیمەشق

 
نەتەوەیەكگرتوەكان دەیەوێت بگاتە رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی سوریا، بەمەبەستی پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ نوسینەوەی دەستوری ئەو وڵاتە كەگرەنتی دەستەبەری مافی هەموو پێكهاتە جیاوازەكانی سوریا بكات.


جیر پیدرسن نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سوریا رایگەیاند, لەگەڵ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئەو مەبەستە كۆبوەتەوەو هەنگاوی باشیان بڕیوە لەبارەی پێكهێنانی ئەو لیژنە دەستورییە.

پیدرسن داوای گەڕانەوەی سەقامگیریی بۆ پارێزگای ئیدلبی باكوری سوریا كردو وتی, پێویستە كار بەڕێكەوتنی ئەو ئاگربڕە بكرێت كەروسیاو توركیا ساڵی رابردوو ئیمزایان كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریاش رایگەیاند, گفتوگۆكانی وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوە لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان. بەرەوپێشچونی بەخۆوە بینیوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەهەڵوێستی پێشووی دیمەشق كردەوە, كەداڕشتنەوەی دەستوری سوریا. بابەتێكی نێوخۆیی ئەو وڵاتەیە.

126 جار خوێندراوەتەوە