رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد

09:44 - 10/07/2019
کوردستان

رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزباییشی لە قوباد تاڵەبانی كرد.

عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی كرد بەهۆی وەرگرتنی متمانەی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بۆ بوونی بە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هاوكات رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، هیوای سەركەوتنی بۆ جێگری سەرۆك وەزیران خواست و پشتگیری خۆشی بۆ كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دووپات كردەوە‌و هیواشی خواست چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامیی‌و خزمەتكردنی هاوڵاتییان بێت.

735 جار خوێندراوەتەوە