ڤیەننا؛ ئەندامانی بۆردی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كۆبوونەوە

09:22 - 10/07/2019
جیهان

ئێران: دەمانەوێت پابەند بین بە رێكەوتننامە ئەتۆمییەكەوە
    
ئەندامانی بۆردی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەر بە رێكراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، لەسەر داوای ئەمریكا‌و بۆ تاوتوێكردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران، لە ڤیەننا كۆبوونەوە.

دوای ئەوەی بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، كە چیتر پابەند نابن بەو سنورانەی بەپێی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بۆیان دیاریكراوە و چاودێرانی ئەتۆمیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان تێپەڕاندنی سنورەكانیان پشتڕاست كردەوە، واشنتۆن داوای لە تەواوی ئەندامانی بۆردی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كرد كە بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران كۆببنەوە.

هەریەك لە وەفدی ئەمریكا و ئێران ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون و نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: وڵاتەكەی دەیەوێت پابەند بن بە رێكەوتننامە ئەتۆمییەكەوە, بەڵام بەو مەرجەی كە لایەنەكانی تریش پابەند بن پێوەی.

160 جار خوێندراوەتەوە