بەپەلە

باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریكا دەستی لەكاركێشایەوە

09:09 - 10/07/2019
جیهان

تێریزا مەی دەستلەكاركێشانەوەی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەمریكا پەسەند كرد

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەمریكا، پەسەند كرد، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: چیتر واشنتۆن مامەڵە لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیادا ناكات.


تێریزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: كیم دارۆچ، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریكا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردوە و ئەویش داواكەی پەسەند كردوە.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ژمارەیەك پەیامی نهێنیی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە ئەمریكا بڵاوكردەوە كە لەلایەن كیم دارۆچ، باڵیۆزی بەریتانیا لە واشنتۆن، نوسرا بوون‌و تێیدا ناوبراو خودی ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، بە بێ توانا و لاواز وەسف دەكات.

لە بەرامبەر وتەكانی باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند: ئەو باڵیۆزی بەریتانیا لە وڵاتەكەی ناناسێت، بەڵام دەزانێت كە لە ئەمریكا كەسێكی خوازراو نییە و بەباشی بیری لێ ناكرێتەوە، هەربۆیە چیتر ئەوان مامەڵەی لەگەڵدا ناكەن.

746 جار خوێندراوەتەوە