محەمەد حاجی مەحمود: یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی كابینەی نوێ نووسینەوەی دەستورە

06:37 - 10/07/2019
کوردستان

سكرتێری حیزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت: كابینەی نوێی حكومەت، كۆمەڵێك كار و ئەركی گرنگی لەسەرشانە و یەكێك لەو ئەركانەش، مەسەلەی دەستورە كە پێویستە دەستورێك دابڕێژرێت كە لەگەڵ بارودۆخ و سیستمی بەڕێوەبردن لە هەرێمی كوردستاندا بگونجێت

دەشڵێت: هاوكات ئەركی ئەم كابینەیەی حكومەتە، روبەڕووی قەیرانی درایی ببێتەوە‌و مافی هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە.

221 جار خوێندراوەتەوە