حكومه‌تی نوێی هه‌رێم یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

04:42 - 10/07/2019
کوردستان

  1. حكومه‌تی نوێی هه‌رێم یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی خۆی له‌سه‌ر تۆپبارانكردن هه‌رێم و به‌زاندنی سنوری وڵاتانی دراوسێ بڵاوكرده‌وه‌.
  2.  
    ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ و دوای متمانه‌ وه‌رگرتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كرده‌وه‌ی نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت.
  3. هه‌روه‌ها داواش لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بۆردومانكردنی ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونی دانیشتووان.

  4.  

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

  1.  
  2. ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌:
    دوێنێ سێشەممە 9l7l2019 لە ناوچه‌ی پیرانشاری سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران، له‌ به‌رامبه‌ردا کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچە سنوورییەکانی ناوخاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون.  هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییی ئێمه‌یه‌.
  3. دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌لماندوویه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌دا فاكته‌ری سه‌قامگیرییه و ڕێز له‌ هاوسنووری و دراوسێیه‌تی ده‌گرێت‌، هه‌رگیز ‌ڕێگە نادات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كرده‌وه‌ی نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆردومانكردنی ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونی دانیشتووان.
  4. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
    10/7/2019
4017 جار خوێندراوەتەوە