ads top

به‌ریتانیا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌ بڕیارێكی گرنگ ده‌دات

04:15 - 09/07/2019
تەندروستی

حكومه‌تی به‌ریتانیا داوای له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ به‌ یاسا جگه‌ره‌كێشان قه‌ده‌غه‌بكات و له‌ساڵی 2030یه‌وه‌ رێگا به‌ كێشانی جگه‌ره‌ نه‌درێت.

حکومه‌تی به‌ریتانیا پلانی داناوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌میشه‌یی جگه‌ره کێشان له سه‌رانسه‌ری وڵاتدا، به‌پێی راپۆرتێكی سایتی (ده یلی مه یل) بۆ ساڵی ٢٠٣٠ له‌ به‌ریتانیا جگه‌ره‌کیشان به‌ته‌واویی قه‌ده‌غه ده‌كرێت و رێگا به‌ فرۆشتن و كێشانی نادرێت و باجێكی زۆر ده‌خرێته‌سه‌ری.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا، په‌رله‌مان یاسایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رده‌كات، پاشان مات هانكوك, وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا، بڕیارێكی تایبه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌ ده‌دات و كه‌مپه‌ین به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی 2030دا به‌ته‌واوی جگه‌ره‌ قه‌ده‌غه‌كرابێت.

به‌پێی راپۆرته‌ ته‌ندروستییه‌كان، ساڵانه‌ حكومه‌تی وڵاتان پاره‌یه‌كی زۆر ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان، به‌وپێیه‌ی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده‌یه‌ بۆ مرۆڤ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ پاره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاتان ده‌كه‌وێت.
هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا وه‌كو به‌شێك له‌ ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

3657 جار خوێندراوەتەوە