بەپەلە

عێراق؛ سێ رۆژە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە سەر سنوری سوریا دژ بە داعش بەردەوامە

12:51 - 09/07/2019
عێراق

عێراق؛ سوپاو چەكدارانی حەشدی شەعبی‌و حەشدی عەشایەری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا بەشدارن 
سەرۆكایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق: چەندین بارەگاو شوێنی چەكدارانی داعش دۆزراونەتەوە 

ماوەی سێ رۆژە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزەكانی عێراق لە سەر سنوری سوریا دژ بە چەكدارانی داعش، بەردەوامە و چەندین بارەگا و حەشارگە و جبەخانە و  تونێلێكی ژێر زەوی ئەو گروكپە، دۆزراونەتەوە.

سەرۆكایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند: چەندین بارەگا و حەشارگە و جبەخانەی چەكدارانی داعش، دۆزراونەتەوە‌و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: تونێلێكیان لە خۆرهەڵاتی نەینەوا دۆزیوەتەوە كە چەكدارانی داعش لە ژێر زەوی بە ئامانجی خۆحەشاردان هەڵیان كەندوە. ڕوونیشی كردوە، لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، چەكدارانی داعش ئەو ناوچانەیان بەجێ هێشتوە.

ئۆپەراسیۆنەكە لە رۆژی یەكشەممەوە بە بەشداریی سوپای عێراق، حەشدی شەعبی‌و حەشدی عەشائیری كە بریتییە لە هێزەكانی عەشیرەتە سوننییەكانی ناوچەكە‌و بە هاوكاریی هێزی ئاسمانیی عێراق و بە پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.

265 جار خوێندراوەتەوە