بەغدا؛ ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی وەزیرانی دارایی‌و نەوت دەكات

04:15 - 08/07/2019
عێراق

پێنجشەممە وەزیرانی نەوت‌و دارایی لە پەرلەمان قسە لەسەر بودجەو نەوتی هەرێم دەكەن  

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆبوەوە و بڕیاریدا بۆ قسەكردن لەسەر یاسای بودجەی 2019ی فیدراڵیی و هەناردەی نەوتی هەرێم، رۆژی پێنجشەممە میوانداریی وەزیرانی نەوت و دارایی و نوێنەری سەرۆك وەزیران‌و دیوانی چاودێریی دارایی بكات.

لەو دانیشتنەدا كە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی بەڕێوەچوو، دەنگدرا لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواری بودجەی فیدراڵیی 2019 كە مادەی 58 رەتدەكاتەوە. 

بەپێی مادەی 58ی یاسای بودجەی 2019، رۆژی 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ, دوا وادە بوو بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستانەی بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن.

لە جێگەی ئەو مادەیە، ئەوە جێگیر كراوە، كە جگە لە دەزگا ئەمنیی و سەربازییەكان، دەبێت حكومەت پابەند بێت تا 24ی مانگی 10ی ئەمساڵ،  بەڕێوەبردنی پۆستەكان بەوەكالەت كۆتایی پێ بهێنێت.

236 جار خوێندراوەتەوە