بەپەلە

داوای لێپرسینەوە لە باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن دەكرێت

09:27 - 07/07/2019
عێراق

دژی لێدوانەكەی باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن، كە داوای دروستكردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل كردبوو، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوا دەكات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

لە راگەیەنراوێكدا، حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لێدوانەكەی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە واشنتۆن، گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمی عێراق ناكات، كە بەردەوام رەتی دەكاتەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیلدا دابمەزرێنێت، بە تایبەتیش كە خاكی فەڵەستینی داگیر كردووە.


داواشی لە وەزارەتی دەرەوە كرد، بانگهێشتی فەرید یاسین، باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن بكات و لە سەر لێدوانەكەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات.

وتیشی: ئەوان هەر بیرۆكە و پڕۆژەیەك رەت دەكەنەوە كە بە ئامانجی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل بخرێتەڕوو.

442 جار خوێندراوەتەوە