ئێران؛ بۆ یەكەمجار لەمێژووی ئێراندا ژنێك كرایە بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوان

10:03 - 09/06/2018
وەرزش

بۆ یەكەمجار لەمێژووی ئێران ژنێك پۆستی بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگایەك وەردەگرێت.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، بە بڕیارێكی مەسعود سوڵتانی فەڕ، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، بۆیەكەمجار لە مێژووی ئێراندا ژنێك بەناوی (مەریەم بەخشی) وەك بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی پارێزگای گیلان دیاریدەكرێت.

بەگوێرەی ئاژانسەكە مەریەم بەخشی  ماوەی 15 ساڵ ئەركی جۆراوجۆری پێسپێردراوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەو پارێزگایە.

1063 جار خوێندراوەتەوە