بەپەلە

کۆمپانیای سامسۆنگ بەهۆی هەڵەیەکەوە رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە

04:15 - 07/07/2019
زانستی

کۆمپانیای سامسۆنگ لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە رووبەڕوی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە و قسەکانی بە هەڵخەڵەتاندن ناودەبەن.

کۆمپانیای سامسۆنگ پێشتر بەبەکارهێنەرانی راگەیاندبوو، کە بەرهەمەکانی دەتوانێت بەرگەی ئاو بگرێت، بەڵام لەلایەن بەکارهێنەرانەوە پێچەوانەکەی بینراوە و هەروەها رووبەڕووی رەخنەیان کردەوە.

 ACCCلیژنەی بەکاربەران و ڕکابەری لە ئوستوڕاڵیا، راگەیندراوی کۆمپانیای سامسۆنگ کە تایبەت بوو بەوەی مۆبایلەکەی بەرگەی ئاو دەگرێت، بە ناڕاست خستەڕوو.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەی ACCC لیژنەی بەکاربەران و ڕکابەریدا هاتوە، بەرهەمەکانی بەتایبەت مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ، هێشتا لەو ئاستەدا نییە کە ئامادەبێت بۆ بەرکەوتنی ئاو.

لەبەرامبەریدا سەرپەرشتاری کۆمپانیای سامسۆنگ وەڵامی رەخنەکان و لیژەنەکە دەداتەوەو دەڵێت، ئەو راگەیەندراوەی کە بڵاوییان کردەوە تەنها مەبەستیان مۆبایلی  galaxy s 10  بوو کە توشی هیچ زیانێک نابیت بەهۆی بەرکەوتنی ئاو .

کۆمپانیای سامسۆنگ لەم ساڵانەی کۆتاییدا زۆرترین بەرهەمی خۆی خستۆتە بازاڕەکانی جیهان و پڕفرۆشترین بوە، لەکاتێکدا ئەمە بۆتە هۆی رکابەری بۆ کۆمپانیاکانی دیکە.

870 جار خوێندراوەتەوە