بۆ ئەوەی پێستت لە تیشكی خۆری هاوین بپارێزیت ئەم میوانە بخۆ

03:30 - 07/07/2019
تەندروستی

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا، هاوڵاتیان روودەکەنە کەنار دەریاکان بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش یاخود مەلەکردن لەژێر تیشکی خۆردا بەمەش زیان بە پێستیان دەگات، کە دەبێتە هۆی سوربوونەوەو پەڵەو سوتان.

ماڵپەڕی ریدرز دایگست ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتوە بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر دەبێت کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنرێت یاخود ئەم میوانە بخورێت، لەوانە:

میوە مزرەمەنییەکان
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکەی زانستی لە زانکۆی ئەریزۆنای ئەمریکی، گرنگیدان بە خواردنی میوە مزرەمەنییەکان ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست بۆ لە34٪ کەمدەکاتەوە.

چای سەوز و هەنار
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی لە زانکۆی ویسکونسن، بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید تێیدا، خانەکانی پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەویی دەپارێزێت.

گێزەر
گێزەر دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینات و مەترسی سوتانی پێست لەبەر خۆردا کەمدەکاتەوە، کارۆتینات لە میوەو سەوزەمەنی رەنگ سورو پرتەقاڵی و زەردا بوونی هەیە.

شیلگ
پێست لە سوتان و پەڵە دەپارێزێت، بەۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە و دەبێتە رێگر لە تەشەنەسەندی خانە شێرپەنجەییەکانی پێست.

 تەماتە
بەهۆی ماددەی لیکوبین و دژە ئۆکسید تێیدا تەماتە رەنگی سورەو بەسودە بۆ دەموچاو، توێژینەوەیەکی بەریتانیش ئاشکرایدەکات ئەو ژنانەی کە پێستیان سور دەبێتەوە بەهۆی تیشکی خۆرەوە، دەتوانن تەماتە بخۆن یاخود بیەن لە دەموچاویان.

ترێی رەش
میوەیەکی هاوینەیەو دژە خۆرە، دەوڵەمەندە بە ریسفیراترول کە پێست لە هەموو زیانەکان دەپارێزێت و دژی شێرپەنجە.

1036 جار خوێندراوەتەوە