چیرۆکی شەربەتفرۆشە گەڕۆکەکانی سوریا لە هەولێر

04:57 - 06/07/2019
هەمەڕەنگ

هه‌ژار محه‌مه‌د كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌ و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌ له‌ كه‌مپی قوشته‌په‌ی شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌، به‌ فرۆشتنی شه‌ربه‌تی "ته‌مه‌رهندی" بژێویی ژیانی په‌یدا ده‌كات. 

هه‌ژار دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له‌ دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا ده‌ستبه‌رداری ژیان و پیشه‌كه‌ی ده‌بێت كه‌ فرۆشتنی شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندیه‌ و له‌ باپیریه‌وه‌ فێری بووه‌، ئێستا و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێردا درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌ی ده‌دات.

هه‌ژار محه‌مه‌د - شه‌ربه‌تفرۆشی گه‌ڕۆک

هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هاوینان وه‌ك پیشه‌ی باپیریان له‌ دیمه‌شق كاری شه‌ربه‌تفرۆشی گه‌ڕۆكیان كردووه‌ و ئێستاش هاوینان له‌ كه‌مپه‌كه‌ و هه‌ولێر كه‌ به‌ماڵی خۆیانی ده‌زانن،ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.

 

هه‌ژار دەشڵێت: "كاتێك هاتمه‌ ئێره‌، بڕیارمدا درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌م بده‌م. چونكه‌ شه‌ربه‌تفرۆشی گه‌ڕۆكی ته‌مه‌رهیندی لێره‌ نه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ خه‌ڵكی ده‌یانه‌وێت بزانن چییه‌. له‌ كه‌مپه‌كه‌ شه‌ربه‌ته‌كه‌ حازرده‌كه‌م و له‌ بازاڕ ده‌یفرۆشم".

 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كاری شه‌ربه‌تفرۆشی له‌به‌رده‌م قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر ده‌كات كه‌ گرنگترین شوێنی شاره‌كه‌یه‌ و گه‌شتیاران به‌چڕی سه‌ردانی ده‌كه‌ن. به‌هۆی بوونی خواستی زۆر له‌سه‌ر شه‌ربه‌ته‌كه‌ی هه‌ژار، ئێستا دوو برای دیكه‌شی ده‌ستیان به‌ ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی باپیریان كردووه‌.


هه‌ژار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شه‌ربه‌تی ته‌مه‌رهندی بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك چاره‌سه‌ر وایه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌، ریخۆڵه‌ و گورچیله‌ به‌كاردێت.

 

ئه‌و پیشه‌وه‌ره‌ گه‌ڕۆكه‌ ئاشكرای كرد رۆژانه‌ له‌م كه‌شه‌ گه‌رمه‌ی هه‌ولێردا به‌شێوه‌یه‌كی تێكڕایی بڕی 15 دۆلار په‌یدا ده‌كات و به‌مه‌ بژێویی خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی ده‌سته‌به‌رده‌كات.

 

لەکۆتا قسەکانیدا هه‌ژار باس لەوە دەکات کە ئه‌گه‌ر دۆخی ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌ له‌ سوریا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی و درێژه‌ به‌ پیشه‌كه‌ی ده‌دات. 

916 جار خوێندراوەتەوە