بەڤیدیۆ...بورکانێکی مەترسیدار دەتەقێتەوە

04:30 - 06/07/2019
زانستی

بورکانێکی مەترسیدار لە دورگەیەکی ئایسلاندا تەقییەوەو دیمەنەکەشی لەلایەن چەند گەشتیارێکەوە تۆمارکراوە.

 

گەشتیارەکان رایدەگەیەنن، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی ئەو ناوچەیان کردوەو ئەوەی چاوەڕوانی نەبوون تەقینەوەی بورکانەکە بوو.

 

بەهۆی زۆری ماددە تواوەکانی ژێر زەوی، بورکانەکە زۆر چالاک دەبێت و لەناکاو دەتەقێتەوەو وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، چەند مەترێک دوکەڵ و بەردی ئاگرین و خۆڵ بەرزدەبێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان.

 

بەپێی لێکۆڵینەوکەانی زانایانی بواری جیۆلۆجی، پاش چەند ساڵێک بەسەر تێپەڕبوونی تەقینەوەی بورکانەکە، ناوچەکە دەبێتە شوێنێکی لەبار بۆ کشتوکاڵ.

 

3119 جار خوێندراوەتەوە