بەپەلە

شەربەتی هەنار لەم ئازارە رزگارت دەکات

12:28 - 06/07/2019
تەندروستی

پسپۆڕانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن شەربەتی هەناری سروشتی دەبێتە هۆی نەمانی هەوکردنی رێڕەوی میز.

هەوکردنی رێڕەوی میز ئازارێکی زۆری هەیەو لەکاتی میزکردندا، ئەندامی زاوزێ توشی خورین و سوربوونەوەو هەندێکات سوتانەوە دەکات  و بۆنێکی ناخۆشی لەگەڵە.
پسپۆڕان دەڵێن، بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە، رۆژانە بە بەردەوامی شەربەتی هەناری سروشتی بخۆرەوە تاوەکو رزگارتبێت.

شەربەتی هەنار بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسید و ڤیتامین C  تێیدا، دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریاو باشبوونی کۆئەندامی بەرگری لەش کە دژی هەوکردنە.

گۆڤاری تەندروستی ئەمریکی ئاماژەبەوەدەکات، شەربەتی هەنار لە جۆرەکانی شێرپەنجە  دەتپارێزێت و لەنەخۆشییەکانی دڵ دوورتدەخاتەوە وبەکتریا لە رێڕەوی میز لەناودەبات. 

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی The Times of India بڵایکردەوە کە شەربەتی پرتەقاڵ و کێوی و قۆخ و نارنج سودێکی زۆری بۆ لەناوبردنی هەوکردنی رێڕەوی میز هەیە.

2818 جار خوێندراوەتەوە