بەڤیدیۆ...گێژەڵووکەیەکی بەهێز شارێکی کاولکرد

03:21 - 05/07/2019
هەمەڕەنگ

 گێژەڵووکەیەکی بەهێز شاری کەیوانی وڵاتی چینی هەژاند و بوە هۆی وێرانکردنی ناوچەکەو زیانێکی زۆری بە دانیشتوان گەیاند.

گێژەڵووکە بەهێزەکە کاتژمێر 5ی سەر لەئێوارە دەستی پێکرد و شاری کەیوانی بە تەواوی کاولکرد، کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئۆتۆمبێلەکان تێکشکاون و زۆربەی خانووەکان رووخان، سەرباری ئەوەی بووە هۆی هەڵکێشانی دارودرەختی شەقامەکان و تەلی کارەباکان. 

ئەم ڕووداوە جیاواز لە ڕوداوەکانی تر زریان و گێژەڵووکە پێکەوە بوون، کە کەش و هەوای ناوچەکەی زۆر خراپتر کردبوو، بەمەش ترسێکی گەورەی لای دانیشتوانی ئەو شارە دروستکرد.

بەپێی وتەی دانیشتوانی کەیوان، زریان و گێژەڵووکەکە ئەوەندە بەهێز بووە تەنانەت شوشەی باڵەخانەکانی ورد کردووە . 

9927 جار خوێندراوەتەوە