جەستەی شێوە سێو توشی ئەم نەخۆشییانە دەبێت

03:40 - 03/07/2019
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکەی پزیشکی ئاشکرای دەکات، ئەو کەسانەی شێوەی جەستەیان لە سێو دەچێت، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدەی مێشک زیاترە.

زانایانی کۆلێژی پزیشکی ئەلبێرت ئەنشتاین لە شاری نیویۆرک روونیدەکەنەوە، کۆبوونەوەی چەوری لە ئەندامەکانی جەستە بەتایبەت جگەرو پەنکریاس، دەبێتە هۆی دەردراوی ماددیەکی کیمیاوی زیانبەخش  لە خوێندا کە ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشییەکان دڵ زیاددەکات.

توێژینەوکە لەسەر2683  ژن ئەنجامدراوە کە جەستەیان شێوە سێوە بووەو بۆ ماوەی چەند ساڵێک چاودێری کراون.

زانایان لەئەنجامی توێژینەوەکەوە بۆیان دەرکەوتوە جەستەی شێوە سێو، مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکان دڵ و جەڵدەی مێشک زیاترە.

لەمەوە رێنمایی دەدرێتە ژنان کە ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بن کە دەیخۆن و خۆیان لە خواردنی چەور بپاریزن و گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدەن تاوەکو گەرمۆکەکانی جەستەیان بسوتێت و چەوری لە ئەندامەکانی لەشیان کۆ نەبێتەوە.

1157 جار خوێندراوەتەوە